تبليغاتX
doza me

سڵاو له‌ ‌روحی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان

http://www.peshmergekan.eu/film/dr_said_sherefkendi20060917.wmv

دوو کلیپ بۆ یادی شه‌هيدانى هه‌رگيز نه‌مرى گه‌ل شه‌هيدانى ميكۆنوس

يادێك له‌ شه‌هيدانى هه‌رگيز نه‌مرى گه‌ل شه‌هيدانى ميكۆنوس، شه‌هيد دوكتۆر سادق شه‌رفكه‌ندى سكرتێرى حيزبى دێمۆكڕاتى كوردستانى ئێران و شه‌هيد فه‌تاح عه‌بدولى نوێنه‌رى حيزب له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و شه‌هيد هومايون ئه‌رده‌ڵان به‌رپرسى كۆميته‌ى حيزب له‌ ئاڵمان، که‌ به‌ ده‌ستی جه‌لادان و تیرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌هید کران .


فه‌رموون چاوی لێ بکه‌ن "پێشمه‌رگه‌کان

فه‌رموون چاوی لێ بکه‌ن "گیاره‌نگ
فه‌رموون بۆ داگرتن "گیاره‌نگ

  ئه‌گه‌ر فیلمی ڕیبه‌ری شه‌هید دوکتۆر سادق نه‌هات ئێره‌ کلیک بکه

 بۆ دیتنی کلیپی دووهه‌م که‌ ئه‌ویش له‌ تیشک تی ڤی بڵاو کراوه‌ ئێره‌ کلیک بکه‌

 میکۆنۆس شوێنی تیرۆری رێبه‌ری شه‌هیدمان دوکتۆر سادق و هاوڕێیانی

 كورته‌یه‌ك له ژیاننامه‌ی شه‌هید دوکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی

تایبه‌تمه‌ندی‌‌و كه‌سایه‌تیی‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌، له‌ روانگه‌ی‌ رێبه‌رانی‌ حیزبه‌وه‌. کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی

 تایبه‌تمه‌ندی‌‌و كه‌سایه‌تیی‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌، له‌ روانگه‌ی‌ رێبه‌رانی‌ حیزبه‌وه‌. مامۆستا عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده‌

 تایبه‌تمه‌ندی‌‌و كه‌سایه‌تیی‌ دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌، له‌ روانگه‌ی‌ رێبه‌رانی‌ حیزبه‌وه‌. کاک مسته‌فا هیجری

در برلین هنوز قاضی هست " بخش 1 تا 13 " رادیو فردا سال 2005

امروز شنبه هفدهم سپتامبر سیزدهمین سالگرد ترور رهبران حزب دموکرات کردستان در رستوران میکونوس در شهر برلین آلمان است. به این مناسبت علی سجادی از رادیو فردا رشته برنامه ای تهیه کرده است که در 13 قسمت پخش می شود. از زمان پیروزی انقلاب اسلامی تاکنون بر اساس آنچه از سوی نیروهای مخالف جمهوری اسلامی منتشر شده، بیش از 260 تن از شهروندان ایران و فعالان سیاسی در خارج از مرزهای ایران به قتل رسیدند، اما فقط پرونده یکی از آنها یعنی ترور رهبران حزب دموکرات کردستان ایران در آلمان در رستوران میکونوس در برلین در شب پنجشنبه هفدهم سپتامبر 1992 به محکومیت نظامی اسلامی انجامید. در بخشی از این حکم تاریخی آمده است: «پس از بررسی همه مدارک به این نتیجه رسیدیم که ترور علیه رهبری حزب دموکرات کردستان ایران، نه عملی خودسرانه بوده و نه به دلیل اختلاف های داخلی گروه های اپوزیسیون انجام شده، بلکه رهبری سیاسی ایران در تمامیت نظام حاکم، پشت این عمل جنایتکارانه بوده است.»

داونلۆد کردن: بخش 1-5 بخش 6-10 بخش 11-13

گوش کردن: بخش 1-5 بخش 6-10 بخش 11-13

له‌ بێرلین دا هێشتا دادوه‌ر هه‌یه ، کوردستان مێدیا

در برلین هنوز قاضی هست " بخش 1 تا 13 " رادیو فردا سال 2005

+ نوشته شده در دوشنبه بیست و هفتم شهریور 1385ساعت 12:42 توسط زیلان |

 

سیمینارێك ‌بۆ به‌رێز ماموستاعبدولله‌ حه‌سه‌نزاده سكرتێری پێشوی حیزبی دێموكراتی كوردوستانی ئێران سه باره‌ت به چوارده‌هه‌مین سالوه‌گه‌ری شه‌هیدانی میكنوس ئیمرۆ رێكه‌وتی 17-09-2006 له كاتژمێری 18.00 به كاتی ناوه‌ندی ئوروپا له پالتاك ژوری ئێره ده‌نگی كوردوستانه به‌رێوه چوو
+ نوشته شده در دوشنبه بیست و هفتم شهریور 1385ساعت 12:35 توسط زیلان |

 

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 17ی سێپتامبری 2006 له شاری ڵۆڤنی وڵاتی بلژیک کۆڕێک له‌ لایه‌ن کومیته‌ی بلژیکه‌وه و به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌ چوو. به‌رنامه‌که‌ به راگرتنی خوله‌کێک بێده‌ندگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان و شه‌هیدانی میکونوس ده‌ستی پێکرد و نزیک به 2 کاتژمێری خایاند.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی بلژیک
+ نوشته شده در دوشنبه بیست و هفتم شهریور 1385ساعت 12:29 توسط زیلان |

کشور كردستان در نقشه‌ي جدید خاورمیانه

 

 

 

 

 

پیش از تغییر

 

پس از تغییر

 

نشریه نیروهای مسلح آمریكا در مقاله‌ای خواستار ایجاد تغییراتی در نقشه خاورمیانه شد و نقشه جدیدی بر اساس اقلیتهای قومی این منطقه منتشر كرد.

به گزارش فارس به نقل از روزنامه زمان چاپ تركیه، "رالف پیترز" سرتیپ دوم بازنشسته ارتش آمریكا در این مقاله مدعی شد تصحیح نقشه خاورمیانه به بی‌عدالتی‌ها در این منطقه پایان خواهد داد.

در این نقشه كشور مستقل كردستان بخش‌هایی از ایران، عراق، تركیه و سوریه را به خود اختصاص می‌دهد. این كشور از دیاربكر تركیه تا تبریز ایران امتداد دارد.

پیترز معتقد است چنین كشوری، آمریكایی‌ترین كشور در گستره بین بلغارستان تا ژاپن خواهد بود.

پیترز همچنین پیشنهاد كرده یك سوپر واتیكان اسلامی در مكه یا مدینه تاسیس شود.

وی مهمترین عامل بی‌عدالتی در خاورمیانه را نبود كشور مستقل كردستان عنوان كرده و گفته است یك پنجم شرق كشور تركیه باید قلمرو اشغال شده توسط دولت تركیه قلمداد شود.

پیترز می‌گوید:« كردهای ایران و سوریه نیز به تلاش برای تشكیل كشور مستقل كردستان خواهند پیوست و این كه كشورهای قدرتمند جهان تلاشی برای شكل گیری كشور كردستان انجام نمی‌دهند، نقض حقوق بشر است.»

وی می‌گوید:« آمریكا پس از حمله به عراق فرصت خوبی را برای تشكیل كشور مستقل كردستان از دست داد.»

در این نقشه جدید عراق به سه كشور كردستان، یك كشور عرب شیعه و یك كشور سنی تجزیه شده است.

در این نقشه جدید اردن تغییری پیدا نكرده و فقط كمی بسوی عربستان سعودی گسترش یافته است.

همچنين ایران بخش قابل توجهی از گستره خود را به كشورهای جدید موسوم به كردستان، آذربایجان متحد، كشور شیعه عرب و بلوچستان آزاد می‌دهد ولی بخشی از خاك افغانستان یعنی استانهای اطراف هرات را بدست می آورد.

در پی این تغییرات ایران به یك كشور با قومیت پارسی تبدیل می‌شود.

 

 

+ نوشته شده در یکشنبه بیست و ششم شهریور 1385ساعت 16:20 توسط زیلان |

کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی‌ پڕبه‌رهه‌می‌

 شه‌هید دوکتورسادق شه‌ره‌فکه‌ندی (سه‌عید)

 


ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه بیست و پنجم شهریور 1385ساعت 15:18 توسط زیلان |

ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید بوونى دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندى و هاوڕێیانى.

ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده (سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی كوردستان، خه‌رمانانی 1377)
ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید بوونى دوکتور شه‌ڕه‌فکه‌ندى و هاوڕێیانى
رۆژى 26ى خه‌رمانانى 1371(17ى سێپتامبرى 1992) دوکتور سادق شه‌ڕه‌فکه‌ندى سکرتێرى گشتیى حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران که‌ بۆ به‌شدارى له‌ کۆنگره‌ى ئه‌نته‌رناسیۆناڵى سۆسیالیستدا چووبووه‌ بێرلین، له‌ جه‌نگه‌ى کۆڕێکى دۆستانه‌ى نێوان نوێنه‌رانى هێندێک لایه‌نى ئۆپۆزیسیۆنى ئێرانیدا له‌ ریستۆرانى "میکۆنووس" که‌وته‌ به‌ر ده‌سڕێژى تیرۆریسته‌کانى رێژیمى کۆمارى ئیسلامى و شه‌هید کرا. له‌گه‌‌ڵ کاک سه‌عیددا هه‌روه‌ها هاوڕێیانى نه‌مر کاک فه‌تتاح عه‌بدولى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و نوێنه‌رى حیزب له‌ ئورووپا، کاک هومایون ئه‌رده‌ڵان به‌رپرسى حیزب له‌ ئه‌ڵمان و نوورى دێهكوردی تێکۆشه‌رى ئێرانى و دۆستى له‌مێژینه‌ى حیزب، بوونه‌ قوربانیى تیرۆریزمى ده‌وڵه‌تیى رێژیمى کۆمارى ئیسلامیى ئێران.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه بیست و پنجم شهریور 1385ساعت 15:15 توسط زیلان |

نامه‌ی سه‌رئاواڵه
ئیمه‌یلی دانه‌ری ئه‌م بابه‌ته عه‌بدولقادر ده‌باغی 2006.09.13

بۆ مامۆستای زانا و خۆشه‌ویستم جه‌نابی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌ و برایانی به‌ڕێزی ئۆپۆزیسیۆن [ڕوونووس بۆ به‌ڕێز کاک مسته‌فا هیجری و برایانی ده‌فته‌ری سیاسی (حدکا)]

ادامه مطلب
+ نوشته شده در شنبه بیست و پنجم شهریور 1385ساعت 15:5 توسط زیلان |

 جرجه‌ مشكی‌ خاوه‌ن گه‌رای‌ شوومی‌ تاعوون

 

+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و دوم شهریور 1385ساعت 13:52 توسط زیلان |


صیغه
 
+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و دوم شهریور 1385ساعت 13:50 توسط زیلان |

یادو بیری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی هانده‌رمانه بۆ تیکۆشان!

له یادو بیره‌وه‌ری 14 ساڵه‌ی شه‌هیدانی میکۆنووس‌دا، لاوانی دێموکرات له وڵاتی سوئێد، به به‌شداری ئازادی خوازان‌و نیشتمان په‌روه‌ران، به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رێوه‌ ده‌بات.

رێکه‌وت
رۆژی یه‌کشه‌ممه: 17ی سپتامبری 2006، به‌رانبه‌ر به 26ی خه‌رمانانی 1385ی هه‌تاوی
کاتژمێر: 3:00 پاشنیوه‌ڕۆ
شوێن : ڤێسترۆس، ساڵۆنی " a.b.f"

له‌م یاده‌دا به‌رێزان:
1. دوکتور حوسه‌ین خه‌لێقی
2. قاسم قاره‌مانی
3. ره‌حیم ره‌شیدی
سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌ جۆربه‌جۆره‌کانی کاره‌ساتی میکۆنوس‌و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی قسه‌وباس پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
یه‌کیه‌تی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران _سوئێد
کومیته‌ی ڤێسترۆس

بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بگرن به :
0046736101416

+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و دوم شهریور 1385ساعت 13:48 توسط زیلان |

  ئۆپۆزیسیۆنی‌ نێو حیزبی‌ دێموکرات ئه‌م جار نه‌ک له‌ ده‌لاقه‌ی‌ ویست و داوا جه‌ناحییه‌کانه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ ڕوانگه‌ی‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی‌ خه‌ڵکی‌ کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئازادیخوازانه‌ی‌ گه‌له‌که‌یانه‌وه هه‌وڵی‌ ئیسلاحی‌ حیزبه‌که‌ی‌ ده‌دا


ادامه مطلب
+ نوشته شده در یکشنبه نوزدهم شهریور 1385ساعت 13:57 توسط زیلان |

 

زه‌ماوه‌ندی‌ نه‌وه‌ی‌ دوکتور قاسملووی‌ نه‌مر

 شایی‌یه‌ک به‌ چه‌ک‌و جلوبه‌رگی‌ پیرۆزی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌یه‌وه‌ له‌ شاری‌ پراگ

 

ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ 21/8/2006ی‌ زایینی‌، زه‌ماوه‌ندی‌ نه‌وه‌ی‌ رێبه‌ری‌ گه‌وره‌‌و بڵیمه‌ت‌و مامۆستای‌ نه‌مرمان دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، رۆبێرت نۆرلین (Robert Norlin) له‌ شاری‌ پراگ، پێته‌ختی‌ کۆماری‌ چێک‌و له‌ باغچه‌ی‌ ماڵی‌ به‌ڕێز دوکتور یه‌کتا گه‌یلانی‌ (د. یه‌کتا ئووزونگلو) به‌ جۆشێکی‌ گه‌رم به‌ڕێوه‌ چوو. نه‌وه‌ی‌ دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملووی‌ نه‌مر، رۆبێرت نۆرلین کوڕی‌ مینا خانم، کچی‌ شه‌هید دوکتور قاسملوو له‌گه‌ڵ‌ کچێکی‌ چێکی‌ به‌ ناوی‌ باربۆرا ژیانی‌ هاوبه‌شی‌ پێک هێنا.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ له‌م نێوه‌دا جێگای‌ سرنج‌و تێڕامان بوو، به‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی‌ رێوره‌سمی‌ زه‌ماوه‌ند، بووک‌و زاوا به‌ جلوبه‌رگی‌ فولکلوری‌ کوردی‌‌و زاوا به‌ خه‌مڵ‌و چه‌کی‌ پێشمه‌رگانه‌وه‌ قاره‌مان له‌ به‌رامبه‌ر کامێراکان دا راوه‌ستان.

به‌ دوای‌ کێشانی‌ وێنه‌کانی‌ دیاری‌، هاوسه‌ری‌ د. یه‌کتا، خانمی‌ مۆنیکا ده‌چێتـه‌ سه‌ر بانی‌ ماڵه‌که‌یان‌و له‌ خۆشیان دا ده‌ست به‌ ته‌قه‌ی‌ شادی‌ ده‌کات. ئه‌م کاره‌ بوو به‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ که‌ به‌شدارانی‌ شایی‌یه‌که‌ وا هه‌ست پێ‌ بکه‌ن که‌ له‌ کوردستان‌و له‌ ته‌نیشت پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان شایی‌ نه‌وه‌ی‌ رێبه‌ری‌ گه‌وره‌ی‌ کورد، دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو جه‌ژن ده‌گرن، نه‌ له‌ شاری‌ پراگ.

شایانی‌ باسه‌ که‌ رێوره‌سمه‌که‌ به‌ هونه‌رنواندنی‌ هونه‌رمه‌ندانی‌

کورد ئێحسان‌و مه‌تین هه‌تا نیوه‌ی‌ شه‌و به‌ هه‌ڵپه‌رکێی‌ کوردی‌ به‌شداران درێژه‌ بکێشێ‌.رۆبێرت نۆرلین، تازه‌ زاوا‌و نه‌وه‌ی‌ شه‌هید دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملووی‌ نه‌مر، له‌ شه‌وی‌ زه‌ماوه‌ندی‌دا وتی‌: "من له‌وه‌ که‌ نه‌وه‌ی‌ مرۆڤێکی‌ بلیمه‌ت‌و گه‌وره‌ی‌ وه‌ک دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملووم، شانازی‌ به‌ خۆم ده‌که‌م‌و هه‌موو کاتێک خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم ." رۆبێرت هه‌روه‌ها رای‌ گه‌یاند که‌ باپیرم هه‌تا رۆژی‌ شه‌هید کرانی‌ به‌ ده‌ستی‌ دوژمنانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ کورد، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی‌ ئاشتییانه‌ی‌ کێشه‌ی‌ کورد‌و جێگیرکردنی‌ دیمۆکراسی‌‌و ئازادی‌ له‌ کوردستان خه‌باتی‌ کرد.

به‌ڵام دوژمنانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ کورد‌و دوژمنانی‌ ئاشتی‌‌و دێموکراسی‌ رۆبێرت نۆرلین یان له‌ نیعمه‌تی‌ به‌شداریی‌ باپیری‌ له‌ جوانترین رێوره‌سمی‌ ژیانی‌دا بێ‌ به‌ش کرد. به‌ڵام رۆبێرت شانازی‌ ده‌کا‌و سه‌ربه‌رزه‌ که‌ باپیری‌ بۆ وه‌ده‌ست هێنانی‌ مافه‌ مرۆڤی‌یه‌کانی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ کورد، ئامانجی‌ دێموکراسیخوازی‌ ، ئاشتی‌‌و ئازادی‌، گیانی‌ شیرینی‌ خۆی‌ فیدا کرد‌و ناوی‌ به‌رزی‌ له‌ یاد‌و بیره‌وه‌ری‌ به‌ تایبه‌ت له‌ نێو نه‌ته‌وی‌ کورد به‌جێ‌ بمێنێ‌‌و بیر‌و ئه‌ندێشه‌‌و قسه‌کانی‌ هه‌موو کاتێک ببن به‌ چرای‌ رووناکیده‌ری‌ رێگای‌ خه‌بات‌و ژیانیان.

شایانی‌ باسه‌ که‌ چه‌ند که‌سایه‌تی‌ گه‌وره‌ی‌ وڵاتی‌ چێک، سیاسه‌تڤانی‌ کورد کاک عه‌بدوڵاعیزه‌ت پوور (ئامۆزای‌ دوکتور قاسملوو)‌و چه‌ند دۆست ‌و نزیکی‌ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ شایی‌ ده‌ست پێکردنی‌ ژیانی‌ هاوبه‌شی‌ نه‌وه‌ی‌ دوکتوور قاسملووی مه‌زن، رۆبێرت نۆرلین به‌شداریان کردوه‌.

 

تێ‌بینی‌ : بۆ ئاماده‌ کردنی‌ ئه‌م راپۆرته‌ له‌ نووسراوه‌ی‌ نووسه‌ری‌ کورد، فوئاد سیپان که‌ خۆی‌ به‌شداری‌ زه‌ماونده‌که‌ بوو که‌ڵک وه‌رگیراوه‌.

ئاماده‌ کردنی‌ : چنوور قادری‌2006

+ نوشته شده در پنجشنبه شانزدهم شهریور 1385ساعت 15:7 توسط زیلان |

 

به‌ دوای 26 ساڵدا به‌ڵگه‌کانی قاڕنا ده‌رکه‌وتن "ئاماده‌ کردن و نووسینی: مادێح ئه‌حمه‌دی"

به‌ پێی تۆژینه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ لایه‌ن « بێهزادی خۆشحاڵی» یه‌وه‌؛ توێژه‌ر و نووسه‌ر، به‌ دوای 26 ساڵدا به‌ڵگه‌کانی چۆنیه‌تی قه‌ومانی مه‌رگه‌ساتی مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی ئاوایی قاڕنا ده‌رکه‌وتن......

ده‌ڵێن: «دزی نه‌گیر پادشایه‌»!!! به‌ڵام که‌گیرا قوڕ به‌ سه‌ری!!!


ادامه مطلب
+ نوشته شده در پنجشنبه شانزدهم شهریور 1385ساعت 14:1 توسط زیلان |

جاشی فه‌رهه‌نگی‌: جاشێکه که به ده‌ستوری ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌که زانایانه و نه‌هێنی و به پێچه‌وانه‌ی بۆچونی تایبه‌تی خۆی و ده‌سه‌ڵات رخنه ده‌کاته ناو دامه‌زراو و گرووپ و تاقم و که‌سایه‌تیه  هه‌ڵسور و ناوداره‌کانی ( فه‌رهه‌نگی؛ هونه‌ری؛ ئه‌ده‌بی؛ کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و...) له ڕواڵه‌ت و قالبی بیرمه‌ند و ڕووناکبیر دابۆ پووچه‌ڵ کردن و به‌ر په‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که به مه‌به‌ستێکی ڕه‌وا دژ به ده‌سه‌ڵات ده‌کرێن.

بێ گوومان له کوردستانێکی داگیرکراو و دابه‌ش کراوا هه‌ر سیستێم و ده‌سه‌ڵاته‌ی به دوو بوار دا خه‌ریکی به‌ڕێوه بردنی گه‌ڵاڵه‌کانی خۆیه‌تی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد و تواندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له؛ هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه له بوارێک دا هه‌ر ده‌سه‌ڵاته خاوه‌ن ڕێباز و سیستێم و گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ناو خۆیی و تایبه‌تیه و له لایه‌کی‌تر خاوه‌ن گه‌ڵاڵه‌یه‌کی هاوبه‌ش له گه‌ڵ باقی ده‌سه‌ڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستانه .

یه‌ک له‌و ڕێگایانه‌ی که سه‌رچاوه له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی داگیرکه‌رانی کوردستان به ناو ژێنۆسایده‌وه ده‌گرێ؛ ژێنۆسایدی فه‌رهه‌نگیه؛ یانی هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی کولتوری کورد به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه؛ پڕۆژه‌ی ژێنۆسایدی کوردستان؛ پڕۆژه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان چوار ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری کوردستانه ( به عێراقی ئێستاشه‌وه و له ڕێگه‌ی تایبه‌تی خۆی) بۆ قه‌ڵاچۆ کردن و له ناو بردنی ئه‌م میلله‌ته .

ده‌وڵه‌تانێک که له سه‌ر ئاست و بنه‌مایه‌کی ئیدئۆلۆژیکی په‌‌ڕ گیرانه‌ی دینی‌یان مه‌زهه‌بی‌یه‌وه یا ناسیۆنالیزمێکی به‌رچاو ته‌نگ و بنه‌مایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتوو له کۆنه په‌ره‌ستی ڕه‌ق و دواکه‌وتوانه که ڕێگره له هه‌ر جۆره گۆڕانکاریه‌کی ناو خۆی سیستێمی ده‌سه‌ڵات. ئه‌مانه خۆیان هه‌ڵقوڵیوی باری نه‌گونجاون له گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستای جیهان؛ تۆ بڵێی چاخی ناوه‌ندی ئه‌وروپا  ئه‌مڕۆ به شێوازێکی‌تر و له ناو ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته دا که به حه‌قیقه‌ت و ئێستاشی له گه‌ڵدا بێ دواکه‌وتووتر له‌و کاتیش  دووپات بۆته‌وه. ئێرانی ئاخوندی؛ تورکیای که‌مالیستی؛ سوریا و عێراقی به‌عسی. ئه‌مانه له هه‌موو ڕێگاوه له هه‌وڵی به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌کانیان که یه‌ک له‌وان که‌ڵک و‌ه‌رگرتن له جاشی فه‌رهه‌نگی و هێنانه کایه‌ی ئه‌م تاقمه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێنۆسایدی کوردو بۆ چاکتر ڕخنه کردن بۆ ناو ماڵی کورد و به قه‌ولی خۆیان بۆ لێک هه‌ڵوه‌شاندن و کڕمۆڵ کردنی ئه‌م گه‌له به ده‌ستی خۆی و له ناو خۆیه‌وه.


ادامه مطلب
+ نوشته شده در سه شنبه چهاردهم شهریور 1385ساعت 14:0 توسط زیلان |

  ئۆپۆزیسیۆنی‌ نێو حیزبی‌ دێموکرات ئه‌م جار نه‌ک له‌ ده‌لاقه‌ی‌ ویست و داوا جه‌ناحییه‌کانه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ ڕوانگه‌ی‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی‌ خه‌ڵکی‌ کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئازادیخوازانه‌ی‌ گه‌له‌که‌یانه‌وه هه‌وڵی‌ ئیسلاحی‌ حیزبه‌که‌ی‌ ده‌دا


ادامه مطلب
+ نوشته شده در دوشنبه سیزدهم شهریور 1385ساعت 13:57 توسط زیلان |

رێژیمی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ که‌ رێژیمێکی‌ ئیدئۆلۆژیکی‌ ئیسلامییه‌‌و بناخه‌کانی‌ له‌سه‌ر بایه‌خه‌کانی‌ ئیسلام داڕێژراون، سروشتییه‌ که‌ "فتوای‌ جیهاد" یه‌کێک له‌ بنه‌ما پیرۆزه‌کانی‌ بێ. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ مه‌رامنامه‌ی‌ حیزبی‌ جمهووری‌ ئیسلامی‌، ده‌بینین که‌ له‌وێدا هاتوه‌ که‌ "حاکمییه‌ت له‌ لایه‌ن خوداوه‌یه‌‌و هه‌موو یاساو په‌سه‌ندکراوه‌کان ده‌بێ‌ به‌ پێی‌ شه‌رعی‌ ئیسلام بن‌و رێبه‌ری‌‌و سه‌رۆکایه‌تیی‌ وڵات ده‌بێ‌ له‌ ئه‌ستۆی مه‌لاکان بێ‌". بۆ جێگیر کردن‌و به‌کرده‌وه‌ ده‌رهێنانی‌ ئه‌م بۆچوون‌و روانگه‌یه‌، حوکمێک پێویسته‌ که‌ به‌ شێوه‌ی‌ جێگیرکردن‌و به‌کرده‌وه‌ ده‌رهێنانی‌ له‌ نێو کۆمه‌ڵگای‌ مرۆڤایه‌تیدا ره‌وایی‌ بدا. بۆ ئه‌م کاره‌ رێژیم په‌نای‌ برده‌ به‌ر "جیهاد" که‌ حوکمێکی‌ ئیسلامییه‌‌و له‌ دژی‌ کافران به‌کار دێ‌.

دوای‌ تێکچوونی‌ حکوومه‌تی‌ محه‌مه‌د ره‌زاشای‌ په‌هله‌وی‌‌و هاتنه‌ سه‌رکاری‌ رێژیمی‌ فه‌نده‌منتالی‌ ئیسلامیی‌ خومه‌ینی‌، ئه‌و رێژیمه‌ ویستی‌ بایه‌خه‌کانی‌ خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای‌ ئێراندا بسه‌پێنێ‌. که‌ له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌کاندا له‌گه‌ڵ به‌رخودانی‌ خه‌ڵکی‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ره‌وروو بوو. یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ کوردستان بوو که‌ له‌وێدا به‌رخودان له‌و په‌ڕی‌ خۆیدا بوو. رێژیمی‌ خومه‌ینی‌ که‌ ته‌نیا چه‌ند حه‌وتوویه‌ک له‌ ته‌مه‌نی‌ تێ‌په‌ڕی‌ بوو، واته‌ نه‌ورۆزی‌ 1358 خه‌ڵکی‌ بێ‌تاوان‌و سیڤیلی‌ له‌ شاری‌ سنه‌ به‌ خه‌ستی‌ سه‌رکوت کرد که‌ ئه‌و نه‌ورۆزه‌ به‌ "نه‌ورۆزی‌ خوێناویی‌" ناوبانگی‌ ده‌رکرد. دوایی‌ وه‌ڤدێکی‌ حیزبی‌ دێموکراتی‌ کوردستانی‌ ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ دوکتور قاسملوو چوونه‌ تاران‌و قوم‌و به‌ شێوه‌یه‌کی‌ ئاشتیخوازانه‌ کێشه‌ی‌ کوردیان له‌گه‌ڵ خومه‌ینی‌ هێنایه‌ گۆڕێ‌ به‌ڵام خومه‌ینی‌ وه‌لامی‌ ئه‌و داوایانه‌ی‌ نه‌دایه‌وه‌. دواتر رێژیم سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌موو نیازپاکییه‌ی‌ رێبه‌رانی‌ کورد، له‌ کوردستان ده‌ستی‌ کرد به‌ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ که‌ شه‌ڕی‌ نه‌غه‌ده‌ یه‌کێک له‌و ئاژاوانه‌ بوو، به‌دوای‌ ئه‌و ئاژاوانه‌ رۆژی‌ 28ی‌ گه‌لاوێژی‌ 1358 خومه‌ینی‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ شه‌رعی‌ ئیسلام، فتوای‌ جیهادی‌ دژی‌ خه‌ڵکی‌ موسڵمانی‌ کوردستان ده‌رکرد!! لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌به‌ر چ هۆیه‌که‌، که‌ حکوومه‌تی‌ ئیسلامی‌ دژی‌ خه‌ڵکی‌ موسڵمان فتوای‌ جیهاد ده‌رده‌کا‌و هێرش بۆ سه‌ر گیان‌و ماڵ‌و نامووسیان به‌ حه‌ڵاڵ ده‌زانێ‌؟


ادامه مطلب
+ نوشته شده در جمعه دهم شهریور 1385ساعت 23:51 توسط زیلان |

 
هر کسی ‌ برای برقراری ازادی تلاش نکند یا قدرت درک ازادی را نداراد و یا لیاقت ازاد زیستن را