ده‌ستبه‌سه‌رکرانی هاوڵاتیه‌کی سه‌قزی به گوێره ئه‌م هه‌واڵه، ناوبراو چاوه‌ڕوان ده‌کرێ به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کان ، له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌زگیر کرابێ، هه‌فته‌یه‌که له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ره. ریکخراوی پاراستنی مافی مروفی کوردستان خوازیاری ئازادکردنی شاخه‌ان حوسێنی و کۆتایی هێنان به گرتنی له‌خۆوه‌ی هاوڵاتیانه. له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیه‌ک له نه‌غه‌ده به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، "خه‌سره‌و قه‌له‌نده‌ری" که سێ ساڵ بوو زیندانی بوو، به تۆمه‌تی کوشتنی هاوڵاتیه‌ک به ناوی "سمایل سه‌یده"، ڕۆژی دووشه‌ممه، 7ی ره‌شه‌ممه له گرتووخانه‌ی نه‌غه‌ده له‌سێداره‌درا. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان وێرای ڕاگه‌یاندنی داخی خۆی له به‌ڕێوه‌چوونی له‌سێداره‌دانی ئه‌م هاوڵاتیه، خوازیاری کۆتایی هێنان به سزای ئیعدام له ئێران و کوردستانه. کچێکی مه‌هابادی بێسه‌ر و شوێنه به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، "که‌ژاڵ ب"، ژنێکی لاوی مه‌هابادی دانیشتووی گه‌ره‌کی "باغی شایه‌گان"ی مه‌هاباد، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که، به‌دوایی زه‌ماوه‌نده‌که‌ی دا بێسه‌روشوێن بووه و تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و دیار نیه. بنه‌ماڵه‌ی نیگه‌رانی که‌ژاڵیش داوایان له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان کردووه که لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی نادیاری کچه‌که‌یان بکه‌ن. ئازادبوونی کاتی کرێکارێکی ده‌ستبه‌سه‌ر کراو "ئیبراهیم فه‌ره‌جی" کرێکاری مه‌هابادی که له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به تۆمه‌تی هاوکاری و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه کوردستانیه‌کانی دژ به ده‌وڵه‌ت، ده‌زگیر کرابوو و له بنکه‌کانی ئیتلاعاتی ورمێ و مه‌هاباد، لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کرابوو، سه‌ره‌نجام ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش ڕاگه‌یاندنی حوکمی 20 ساڵ گیران، به دانانی بارمته‌ی ماڵی 40 میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی کاتی ئازاد کرا. ده‌گوترێ که ناوبراو له دۆخێکی ماڵی خه‌راپ دایه و ناچاربووه تا کاتی دادگایی، سه‌نه‌دی ماڵی بارمته‌دانراو به پاره‌یه‌کی زۆر به کرێ بگرێ. بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی عه‌ره‌ب ده‌سته‌وداوێنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بوون بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراوانه ده‌ڵێن که سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ی که کوره‌کانیان دانیان به تاوانباریه‌که دانانه‌وه و خۆیان به بێ‌تاوان ده‌زانن، که‌چی دیسانیش حوکمه‌کانیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه، ڕێگه دیداری بنه‌ماڵه‌کانیان پێنادرێ و له بارودۆخێکی دژوار دا زیندانی کراون و سه‌ره‌رایی ئه‌وه‌ش بۆ شارگه‌لێکی تر دوورده‌خرێنه‌وه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراوانه و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی"حوسێن بولعه‌زار"، وێرای پێوه‌ندی به ڕێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌ڵێن" ده‌زانین که ئێمه عه‌ره‌بین و کێشه‌که‌مان پێوه‌ندی به ڕ.م.م.ک‌وه نیه، به‌ڵام ده‌زانین که ئه‌م ڕێکخراوه ده‌توانێ ببێته په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ گه‌یاندنی په‌یامی مرۆیی ئه‌وان. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م گیراوه بێتاوانانه دا له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رجه‌م ڕێکخراوه و دامه‌زراوه به‌شه‌ردۆسته‌کان له ئێران و جیهان ده‌که‌ن که به‌ر له په‌سه‌ند کرانی حوکمی سێ که‌س له‌م تۆمه‌تبارانه له دیوانی باڵای دادی ڕه‌ژیم، بێده‌نگ نه‌مێنن و یارمه‌تیان بده‌ن که بۆ وڵاته‌که‌یان بگه‌رێندرێنه‌وه و حوکمه ناعادڵانه‌کانیان به‌سه‌ر دا نه‌سه‌پێ و لانی که‌م مه‌ره‌خه‌ستی و ڕێگه‌ی دیتنی بنه‌ماڵه‌کانیان پێبدرێ. |
|
|
|
| لێکدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر کتێبی( پشت پرده‌های انقلاب اسلامی ،اعترافات حسین بروجردی)، به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری |
پشت پرده‌های انقلاب اسلامی ،اعترافات حسین بروجردی ، ناوی په رتۆکێکه که له چه‌ندین به‌شی جیا پێک هاتووه که هه‌ر به شێك په‌رده له سه ر چه‌ندین جینایه‌تی دژی ئینسانی کۆماری ئێسلامی ئێران هه‌ڵده‌داته‌وه. دارشتنی باسه‌کان له چوارچێوه‌ی پرسیار و وڵام خۆی ده‌نوێنیت ،ئه گه ر چی هه‌موو هه‌وڵی ئاماده‌کاری وتووێژه‌که هاندانی ناوبراو بۆ ده‌ربڕینی ته‌واوی رووی راستی ناو روداوه کانه ،به ڵام حۆسێنی بروجردی به هه ندێک هۆی نادیار که راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به هه‌لومه‌رجی ژیانی له ئێرانه‌وه هه‌یه ،له باسکردنی هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی گرینگ خۆی ده‌پارێزێ و به‌سه‌ر واقیعیه‌ته‌کان باز ده‌دات و بگره هه‌ندێک جار چه‌واشه‌کاری ده‌کات. ناوبراو که‌سێکه که له پێناوی به‌رژوه‌ندی شورشی ئێسلامی له ئێران و هێڵی بیری ئاخوند خومه‌ینی چ له سه‌رده‌می رێژیمی روخاوی پاشایه‌تی چ له قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئاخونده‌کان دا له هیچ چه‌شنه جینایه‌تێک خۆی نه‌پاراستووه، هه‌ر ئه‌رکێکی پێی ئه‌سپێردرا بێ به‌دڵ ئاوه‌لایی قه‌بووڵی کردووه و به هاوکاری هاوبیرانی به‌ڕێوه‌ی بردووه، له‌م ناوه‌دا کۆمه‌ڵه مرۆڤێکی بێ تاوان له ئاکامی عه‌مه‌لیانی ترۆریستی ناوبراو هاوبیرانی دا قوربانی بیری ته‌سکی ئێدیولۆژیکی ئاخۆندی بوونه.... ناوبرا داکۆکی له بیری هه‌ڵه‌ی خۆی ناکات . ئه و کارانه‌ی که سه‌رده‌مێک بیری ده‌کرد که له پێناوی خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندی شۆرشه‌که‌ی دا کردوویه‌تی ئێستاا به هه‌ڵه‌ی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت به هیچ شێوه‌یه‌ک به قازانجی خه لک و ئایینه‌که‌ی ته‌واو نه‌بووه ،بگره به زه‌ره‌ریشی بووه، هه‌ر له ئاکامی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌ی دا تووشی به‌ندیخانه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه دێت . له به‌شێکی ئه‌م کتێبه‌دا ( پشت پرده‌های انقلاب اسلامی ،اعترافات حسین بروجردی ) ئاماژه‌ی به هه ندێک روداوی دڵته‌زێن و پڕ له‌کاره‌ساتی کوردستان له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئاخونده‌کان دا ده‌کات که بێ به‌زه‌یانه خه ڵکی بێ تاوانی کوردستانیان داوه‌ته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی نوێنه‌رانی به قسه‌ی خۆیان خوا له سه‌ر زه‌وی و حوکمی سه‌ربڕین و تیره‌باران و قه‌ڵاچۆ کردنیان داوه. بۆ نمونه باس له کۆمه‌ڵکوژی قارنێ ده‌کات و هه‌ر چه‌ند زۆر به‌خێرایی به‌سه‌ر روداوه کۆمه‌ڵکۆژی و دژی مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی گۆندی قاڕنێ دا تێده‌په‌ڕێ و به‌قه‌ولی خۆی نازانێ كێ هۆکاری ئه‌و جینایه‌ته بووه!!! به‌ڵام ده‌لێت که فاجعه‌یه‌کی ئێنسانی بووه، له‌م روداوه‌دا بێجگه له ژن و منداڵ و که‌سانی به ساڵداچوو ، مه‌ڕ وماڵات و باڵنده‌ش بێ به‌زه‌یانه له ناو بران. جێی تێڕامانه که چۆن ناوبراو وا بێ ئێنسافانه به سه‌ر روداوی قارنێ دا تێده‌په‌ڕی و نکۆڵی له هۆکاری ئه‌سلی و قاتڵانی کۆشتاری خه‌ڵکی بێده‌رتانی ده‌کات. له دۆخێک دا زانیاری پۆخته و ته‌واو ده‌گه‌یه‌نێت سه‌بارت به ئه‌رکی سوپای ئیسلام بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان . ئه‌و له درێژه‌ی نووسینه‌که‌ی سه‌باره‌ت به کوردستان ئاماژه به کۆمه‌ڵێک ئینسانی بێ تاوان ده‌کات که ته‌نیا به هۆی کورد بوونیان له دادگای عه‌دلی ئیسلامی خه‌ڵخاڵی بێ ده‌لیل گولله باران ده‌کرێن. ئه‌و ده‌نووسێ: له ناو کورده‌کانی گیراوی سنه کوڕێکی که‌م ته‌مه‌نی تێدابووه که ده‌رتانی درێژه پێدانی ژیانی پێنه‌دراوه و به بڕیاری خه‌ڵخاڵی تاوانبار کۆتایی به ته‌مه‌نی هێنراوه هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه کوردانه‌ی له دادگایی خه‌ڵخاڵی دا چاوه‌ڕوانی مه‌رگیان ده‌کرد، مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌ی تێدا بوو که وه‌رگێڕی بۆ ده‌کردن ئه‌و کوردانی که زمانی فارسیان نه‌ده‌زانی، که چی پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵخاڵی له سه ر شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ده‌پرسێ و وه‌رگێره‌که وه‌ڵام ئه‌داته‌وه که من دژی هه‌ر چه‌شنه دیکتاتۆریه‌کم که هه یه هه‌تا ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کانی کوردستانیش خاوه‌نی ئه‌م بیره‌بن، له‌سه‌ر ئه‌م وڵامه ئه‌ویش تووشی چاره‌نووسی قوربانیه‌کانی تر بوو. له به‌شێکی تری کتێبه‌که‌ی دا باسی ئه‌رکی سوپای قودس و گۆشار بۆ سه‌ر ئازادیخوازان و جیابیران ده‌کات، له هه‌مووی سه‌یرتر لیستی ئه‌و که‌سانه‌ی نووسیوه که له لایه‌ن سوپای قودس ترۆر کراون یان به‌رنامه‌ی ترۆ ر کردنیان هه‌بووه. ، ناوبراوبه هه موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی هه‌یه که ده‌گاته تراژیدی قارنێی شه‌هید، جێگای سه‌رسووڕمانه که ده‌نووسێ که نازانێت که کوشتاری قارنێ به ده ستی چ که‌سانێک و به بڕیاری كێ به رێوه چووه!!!! له کۆتایی دا به هه موو ئه و که موکوڕیانه‌ی که جێگای ڕه‌خنه‌ن، ئه‌گه‌ر به راشکاوه‌تر باسی له روداوه‌کان کردبا، زیاتر یارمه‌تی به رسوا کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئاخوندی ده کرد ، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌وه‌نده نووسینه‌ش شتێکی باشه و به زاری خۆیان باس له جینایه‌ته‌کانی رێژیم ده‌که‌ن. به‌همه‌ن قه‌له‌نده‌ری سوید |
مصاحبه با خانم نسرین قاسملوو و پرویز ده‌سمالچی اگر لینک بالا کار نمی کند این‌جا را کلیک کنید |
هه ستم، بیرم، ژیانم
قوربانی خاك و نیشتمانم
كاتی چه ك له شان و هۆ شیار
كاتی سه ر به ستی و یادگار
هه ستی پاك و ده ست له ملان
بۆ پێشه وه، دوژمن ماڵ وێران
د ه شت و كێ‌و و ڕووبار
ئاسمانی ڕووخۆش لاشه ی بریندار
گیا و گوڵ و شنه ی بای نه رم
هه ستی خۆشه ویستی گه رم
ئاسمانی شین، كێوی به فرین
خه ند ه ی تیشكی ڕۆژی زێڕین
كڵپه ی دڵ بۆ به هاری گوڵ
سه هۆڵی زستان ڕواوه به هاتنی گوڵ
له شاخ شۆڕ به ره و ئاوه دانی
شایی و فرمێسك گه ئامێزی ڕۆڵه كانی
خۆشی و سه ر به ستیم ئه و كاته بوو
هه ستم وه ك مرۆڤ، ئازادیم ئه و ده مه بوو
شانازیی بۆم كه پێشمه رگه بووم
بیری ئازادی و هه ستی خاوێنی پاكم
خه ونی من ئاوا به ئازادی بژیم
نه له ئاواره یی و ژێرده ستی بهاوێژێم
هه تا له سه ر زه وی خۆت نه ژیت
مرۆڤی سه ربه ست نیت
هه تا سه ر به خۆیی سیاسیت نه بێ
سه رت له قه فه س، لاشه یه كی مردوو ده بێ
هه تا ئازادی بێ شه رتت نه بێ
مرۆڤی كۆیله و ژێر ده ستیت!


نه‌ورۆز تێ‌ڤی ده‌ستی به‌په‌خشی به‌رنامه‌کانی کرد |
زانکۆی تاران: سه‌دان خوێندكاری كوردی زانكۆكانی تاران كاتژمێر 1ی دوا نیوه‌رۆی رۆژی 1ی مانگی ره‌شه‌مه له ساڵرۆژی جیهانی زمانی دایكدا له‌به‌ر ده‌رگای كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی تاران كۆبوونه‌وه و ده‌ستیاندا به مانگرتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی په‌یامنێرمان له شوێنی چالاکییه‌که‌وه خوێندكاران سه‌ره‌ڕای شه‌رمه‌زاركردنی گه‌له‌كۆمه‌ی پازده‌ی شوبات له دژی به‌ڕێز ئۆجالان (رۆژی جیهانی خه‌بات دژ به ترۆریزمی ده‌وڵه‌تی) هه‌روه‌ها هێرشه‌کانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بۆ سه‌ر چالاکییه‌کانی ناره‌زایه‌تی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كوردستان و تیرۆری ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی شاری مه‌هابادیان به توندی شه‌رمه‌زار کرد.
خوێندکاران له‌و چالاکییه‌دا هه‌روه‌ها ناره‌زایه‌تی توندی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر داسه‌پاندنی سزا له‌سه‌ر خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی سنه و كرماشان ده‌ربری.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێرای خوێندنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ڕه‌قیب چه‌ندین خوێندكار له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی میتینگ بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌ڕبڕی. كۆبونه‌وه‌كه به ده‌ركردنی دوو ڕاگه‌یاندن له كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ كۆتایی هات.
ده‌قی بڵاڤۆکی خوێندکاران له به‌شی بابه‌تی جۆراوجۆر دا بخوێنه‌وه ( لای ڕاسته ماڵه‌په‌ڕ)
وێنه‌کان تایبه‌تن به په‌یامنێری ڕێنێسانس









