باشووری کوردستان: نێچیروان بارزانی له جوابی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا گوتی که ئێمه ئه‌م یه‌که قه‌بوول ناکه‌ین و سه‌باره‌ت به پ.ک.ک‌ش وتی که ئه‌مه کێشه‌یه‌کی سیاسیه و چاره‌سه‌ری به شه‌ر، مومکین نیه. نێچیروان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیری کوردستان له کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی دا پاش به‌شداری له دانیشتنی پارله‌مان سه‌باره‌ت به ئه‌نفاڵ و که‌سوکاری ئه‌نفاڵکراوان دا، به‌رسیڤی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیایی داوه و جه‌ختی له‌سه‌ر دیالۆگ و دۆستی له‌گه‌ل تورکیا کرده‌وه. بارزانی سه‌باره‌ت به هه‌ره شه‌کانی تورکیا له‌مه‌ر هێرش بۆ کوردستان وتی که ئێمه ئه‌مه به هیچ شێوه قه‌بووڵ ناکه‌ین، ئه‌گه‌رچی مێدیاکانیش له زل کردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه ڕۆڵی نیگه‌تیڤیان هه‌بووه و به لۆژیکی نابینین که تورکیا ڕێگه‌یه‌کی ئاوا به‌کاربێنێ و باشترین کار ئه‌وه‌یه که تورکیا کێشه‌ی پ.ک.ک به ڕێگه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ر بکات. نابراو وتی که په‌یامی کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانیه‌وه دیالۆگ و دۆستایه‌تی له‌گه‌ل تورکیا و ڕێزنان له سه‌روه‌ری یه‌کتره و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له کاروباری ناوخۆی یه‌کدی و هیوایی خواست که تورکیا ستراتێژیه‌کی هه‌بێت بۆ ئه‌و واقیعه مه‌وجووده‌ی ئێستایی کوردستان و عێراق، چونکه به هه‌ڕه‌شه هیچ ستێک چاره‌سه‌ر نابێت. نێچیروان بارزانی سه‌باره‌ت به پ.ک.ک‌ش وێڕایی جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر سیاسی بوونی کێشه‌ی پ.ک.ک، گوتی که ئه‌م پارته له گرووپی بچووک بچووک و به‌ربڵاو پێکهاتووه و له هه‌رشوێنێکی ئه‌م جوگرافیایه و له تورکیان و یاشار بویوک ئانیتیش ئێمه و ئه‌م جوگرافیایه باش ده‌ناسێ و ده‌زانێ که به شه‌ر له‌ناوبردنی پ.ک.ک مومکین نیه. سه‌باره‌ت به که‌لک وه‌رگرتنی پ.ک.ک له خاکی کوردستان بۆ هێرش بۆ سه‌ر تورکیا و دانانی خاڵی کۆنترۆل له سنووره‌کانی کوردستانیشه‌وه وتی که ئێمه دژایه‌تی ئه‌م یه‌که ده که‌ین و ئێمه‌ش زۆرمان ناخۆشی له ده‌ست پ.ک.ک‌وه دیتووه و تا ئێستاش 400 گوند به هۆی ئه‌وانه وه ئاوه‌دان نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه به‌م مانایه نین که ده‌بی به شه‌ر چاره‌سه‌ر بکرێ. بارزانی وتی که هیچ سه‌ربازێکی تورکیا نه‌هاتۆته ناو سنووره‌کانی کوردستان و سه‌باره‌ت به که‌رکووکیش وتی که که‌رکووک شارێکی عێراقیه و ناسنامه‌ی کوردستانی هه‌یه و ئێمه‌ش تا ئێستا هه‌رچی که به زۆر له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه لێمان ئه‌ستێندراوه به خۆسی و به سیاسه‌ت ده‌مانه‌وێ بیهه‌ستێنینه‌وه. له کۆتاییش دا نێجیروان بارزانی دیسان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌مه کرده‌وه که هیواداره تورکیا نیگه‌رانیه‌کانی له‌مه‌ر که‌رکووک و یاسایی نه‌وت و هه‌موو کێشه‌کانی تر له‌گه‌ل کوردستان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکات ناوه‌ندی هه‌واڵ: ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان نێچیروان به‌رزانی له کۆبونه‌وه‌یه‌کی چاپه‌مه‌نی دا به بۆنه‌ى یادكردنه‌وه‌ى شاڵاوى ئه‌نفاله‌وه ڕای گه‌یاند که ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ست تێوه‌ردانی تورکیا له کاروباری ناوخۆی عێڕاق قه‌بووڵناکه‌ن. بارزانی دووپاتی کرده‌وه که ئه‌وان فاکته‌ری ئاساییشن له هه‌رێمه‌که‌داو ده‌ست تێوه‌ردانی جیرانان به‌تایبه‌ت تورکیا قبووڵ ناکه‌ین و له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تیش به‌رده‌وام ده‌بین. بارزانی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م لێدوانانه‌ی که چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڕایگه‌یاندبوون، ووتی: ئه‌گه‌ر ده‌ست تێوه‌ردان له‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک بۆ تورکیا حه‌ڵاڵه ئه‌وا له به‌رامبه‌ریشی دا ده‌ست تێوه‌ردان له کار‌و باری دیاربه‌کریش بۆ ئێمه حه‌ڵاڵه. شایه‌نی باسه سه‌رۆک وه‌زیران له هه‌ڤپه‌یڤینێکی دا له‌گه‌ڵ بی بی سی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکی هه‌رێمی به هه‌ڵوێستێکی له‌چوارچێوه‌ی هه‌ست و ئیحساس به‌ناوکردبوو. نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى كوردستانبۆ کێشه‌ی پ ک ک ه‌ش دووپاتی کرده‌وه که ئه‌م کێشه‌یه سیاسییه‌و چاره‌سه‌رێشی له‌ڕێگای دیالۆگ و به‌شێوه‌ی شیاسیانه‌یه. |
به گوێره‌ی زانیاریه‌کان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ جوابدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا، جموجۆڵێکی ده‌سپێکردووه و 50 دۆشکه‌ی دژه ئاسمانیشی بردۆته ناوچه سنووریه‌کان. هاوڵاتی له ئاژانسی ڕۆیته‌رز ده‌گوازێته‌وه که "جه‌ببار یاوه‌ر"، وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕایگه‌یاندووه که تورکیا ته‌نها ده‌یه‌وێت که گووشار بخاته سه‌ر کوردستان و عێراق به‌شێکه له عێراق و عێراقیش خاوه‌نى سه‌روه‌رى خۆیه‌تى، ئه‌مه‌ریکاش به‌رپرسه له‌پاراستنى ئاسایشى عێراق، که‌واته هێرش بۆ سه‌ر عێراق وه‌ک هێرش وایه بۆسه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مه‌ریکا له‌عێراق، ئه‌گه‌رچی بڕواش ناکات، تورکیا هێرشی کوردستان بکات. له لایه‌کی تره‌وه به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، مه‌سعوود بارزانی، به‌شێک له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه که‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باسی ته‌واوه‌وه و هێز ره‌انه‌ی ناوچه سنووریه‌کان کراوه و جگه‌له‌مه 50 دۆشکه‌ی جوت لووله‌ی دژه ئاسمانی کارپێنه‌کراو، که ده‌سکه‌وتی ڕووخانی سه‌ددامه، بردراوه‌ته ناوچه هه‌ستیاره‌کان و ئاماده‌یی به‌رگری له کوردستانن دژ به هه‌ر چه‌شنه هێرشێکی ئاسمانی و زه‌وینی. هاوڵاتی ده‌ڵێ که سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که جگه‌له دژه ئاسمانیه‌کان پارتى خاوه‌نى ده‌یان ئالیه‌تى سه‌ربازیه وه‌ک تانک و تۆپ و زرێپۆش که‌له کاتى پێویستدا بۆ به‌رگری له‌خۆکردن به‌کارده‌هێنێت". |