به شه‌هید بوونى کاک سه‌عید زه‌برێکى مه‌زن وه په‌یکه‌رى حیزبى دێموکڕاتى کوردستانى ئێران که‌وت و جووڵانه‌وه‌ى حه‌قخوازانه‌ى گه‌لى کورد و ئۆپۆزیسیۆنى دێموکڕات و پێشکه‌وتووى ئێران رێبه‌ر و تێکۆشه‌رێکى شۆڕشگێڕ و لێهاتوویان له‌ده‌ست دا. ئه‌و کۆسته به‌تایبه‌تى له‌و باره‌وه زۆر جه‌رگبڕ و خه‌مهێنه‌ر بوو که حیزبه‌که‌مان له کاتێکدا رێبه‌رێکى شیاو و ماندوویى نه‌ناس و کارامه و تێگه‌یشتووى شه‌هید بوو که هێشتا زامى له‌ده‌ستدانى مامۆستاى زانا دوکتور قاسملووى مه‌زن ساڕ‌ێژ نه‌ببۆوه و حیزبه‌که‌مان خه‌ریک بوو له ژێر زه‌برى ئه‌و تاوانه ناجوامێرانه‌یه‌دا هه‌ڵده‌ستایه‌وه که دوژمنانى ماف و ئازادىیه‌کانى گه‌لى کورد و گه‌لانى ئێران جینایه‌تیان خوڵقانده‌وه و دڵى کۆمه‌ڵانى به‌شه‌ڕه‌فى گه‌له‌که‌مان و هه‌موو تێکۆشه‌ران و ئه‌ویندارانى ئازادى و دێموكڕاسی‌یان ماته‌مبار کرده‌وه.
تیرۆرى دووهه‌مین سکرتێرى گشتیى حیزبى دێموکڕاتى کوردستان له‌لایه‌ن پیاوکوژانى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه باشتر ئه‌و راستی‌یه‌ى سه‌لماند که حیزبى ئێمه وه‌ک مه‌یداندارى راسته‌قینه و به‌کرده‌وه‌ى خه‌بات و خۆڕ‌اگرى، هه‌روا چقڵى چاوى ئه‌و رێژیمه‌یه و کاربه‌ده‌ستانى داخ له دڵى تاران ده‌یانه‌وێ به هه‌ر نرخێک بووه دارى به‌رزى ئه‌و خه‌باته‌ى حیزبه‌که‌مان پێشڕه‌ویه‌تى رانیشێنن. ئه‌وان که هه‌رگیز نه‌یان‌توانى له نێوخۆى وڵات‌دا ژیله‌مۆی گه‌شاوه‌ى بزوتنه‌وه‌ى خه‌ڵکى کوردستان و رۆڵه‌کانى حیزب دامرکێنن و به ته‌نیا په‌لامار و سه‌رکوت و زیندان و قه‌تڵوعام رازى نه‌بوون، ئاماده بوون بۆ راونان و له‌نێوبردنى تێکۆشه‌رانى موخالیفیان سنووره زۆر دووره‌کانیش ببڕن و سه‌ره‌تایی‌ترین یاسا‌و پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تى و ئینسانی‌یه‌کان پێشێل بکه‌ن. پیلان و تاوانه‌کانى دواترى رێژیمى ئاخوندییش له دژى تێکۆشه‌رانى حیزبه‌که‌مان نیشانیان دا که ئه‌و رێژیمه دژمنى سوێندخواردووى خه‌ڵکى کورد و حیزبه خۆشه‌و‌یسته‌كه‌یه‌تى و بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته چه‌په‌ڵه‌کانى له هیچ نه‌خشه‌یه‌ک ناگه‌ڕێته‌وه. رووداوى بێرلین هه‌روه‌ها کاکڵى دژى مرۆڤایه‌تى و رووى دزێوى رێژیمى تارانى باشتر به خه‌ڵکى جیهان ناساند و به‌رهه‌قى و ڕه‌وا بوونى ئه‌و خه‌باته‌شى که حیزبى ئێمه ئاڵاکه‌ى هه‌ڵ‌گرتوه جوانتر سه‌لماند.
به پێچه‌وانه‌ى ته‌ما و چاوه‌ڕوانیی دوژمن، شه‌هید بوونى دوکتور سه‌عید له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ساره‌ت و تاڵی‌یه‌که‌یدا نه‌ک ته‌نیا تێکۆشه‌رانى حیزبه‌که‌مانى له خه‌بات و تێکۆشان دڵ‌سارد نه‌کرده‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وانى له‌سه‌ر درێژه‌دانى رێگاى شه‌هیدان سوورتر و شێلگیرتر کرد و پشت نه‌چه‌مان و له مه‌یداندا مانه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزانه‌ى حیزبه‌که‌مان خه‌باتگێڕانى رێى رزگاریی دڵگه‌رمتر و هیواى خه‌ڵکى کوردستان به پارته پێشه‌نگه‌که‌ى هه‌رچى زیاتر کرد. شه‌ش ساڵ پاش کاره‌ساتى بێرلین حیزبى دێموکراتى کوردستان ئاڵاى خه‌بات و خۆڕاگریى هه‌روا شه‌کاوه راگرتوه و سه‌ره‌ڕاى زۆر ساردى و سه‌ختیى دیكه له بڕینى پله و قۆناغه‌کانى خه‌بات و له وه‌سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ر دوندى سه‌رکه‌وتن هه‌رگیز وچانى نه‌داوه.
مه‌سه‌له‌یه‌ک که له شه‌شه‌مین ساڵڕۆژى دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندیى نه‌مر و هاوڕێیانیدا پێویسته سه‌رله‌نوێ ئاماژه‌ى بۆ بکرێ و زه‌ق بکرێته‌وه، دادگاى میکۆنووس و ئه‌و ئاکامانه‌ن که ئه‌و دادگایه به دووى خۆیدا هێنان. به پێچه‌وانه‌ى رووداوى تیرۆرى دوکتور قاسملوو و زۆر تیرۆرى دیکه‌ى له‌و بابه‌ته، کاره‌ساتى بێرلین ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کى یه‌کجار به‌ربڵاوى له‌نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسى و به‌شه‌ردۆسته نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کاندا هه‌بوو و جیا له‌وه که به شێوه‌یه‌کى که‌م وێنه خرایه به‌رده‌م بیروڕاى گشتیى نێونه‌ته‌وه‌یى، وه‌شوێن که‌وتنێکى قه‌زاییشى به هێندێک ئاکامى دیپڵۆماسی‌یه‌وه هه‌بوو كه به‌بێشك له درێژخایه‌نیشدا بایه‌خدارن.
هه‌روه‌ک خوێنه‌رانى به‌ڕێز ئاگادارن ده‌زگاى قه‌زایى ئاڵمان نه‌یهێشت تاوانی میكۆنووس دیزه به ده‌رخۆنه بێ و دادگایه‌کى بۆ تاوانبارانى ئه‌و جینایه‌ته رێک خست که سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵ و ته‌قه‌لاى زۆرى کۆمارى ئیسلامى بۆ شل کردنه‌وه‌ى ره‌وتى کاره‌کانی و بۆ پێشگیرى له به‌ئاکام گه‌یشتنى، پاش زیاتر له سێ ساڵ کار و لێکۆڵینه‌وه له رۆژى یه‌کى ئاوریلى 1997 (21ى خاکه‌لێوه‌ى 1376) حوکمى کۆتایى خۆى به‌وپه‌ڕى سه‌ربه‌خۆیى و شوجاعه‌ته‌وه راگه‌یاند و رێژیمى تارانى له ئاستى پایه‌به‌زترین کاربه‌ده‌ستانى دا وه‌ک تاوانبار و به‌رپرسیاری ئه‌و قه‌تڵه سیاسی‌یه ناساند.
ده‌رچوونى حوکمێکى ئه‌وتۆ ئه‌ویش له‌لایه‌ن ده‌زگاى قه‌زاییى وڵاتێکى گه‌وره و به نفووزى وه‌ک ئه‌ڵمان که له زۆر باره‌وه به‌رژه‌وه‌ندیى جۆراوجۆرى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، گرنگی‌یه‌کى مێژوویى هه‌بوو. چونکه له‌لایه‌ک روخسارى راسته‌قینه‌ى دژىگه‌لى و کۆنه‌په‌رستانه‌ى رێژیمى ئێران و ماهییه‌تى نامرۆڤانه و دڕندانه‌ى ئه‌و رێژیمه به خه‌ڵکى دنیا نیشان درا و ئه‌مه له راستیدا ته‌ئییدى راشکاوى به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌کانى تیرۆریست بوونى کۆمارى ئیسلامى له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌یه‌کی موعته‌به‌رى قه‌زایی‌یه‌وه بوو. له‌لایه‌کى دیکه‌وه، بڕیارى ئازایانه‌ى دادگا له مێژووى مامه‌ڵه‌کردنى ئورووپایی‌یه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامی‌دا هه‌ڵوێستێکى تازه و پێشتر نه‌بینراو بوو. ئیدى ئه‌مجاره له‌به‌ر هێندێک سات و سه‌ودا و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوورى و بازرگانى، نه وه‌ک تیرۆرى دوکتور قاسملوو جینایه‌ته‌که سه‌رپۆش کرا و تیرۆریسته‌کان به حورمه‌ته‌وه به‌ره‌و تاران ئیسکۆرت کران، نه وه‌ک قه‌تڵى دوکتور به‌ختیاریش دادگا به حوکمێکى به‌رته‌سک و چاوترساوانه قه‌ناعه‌تى هێنا.
دوابه‌دواى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى بێرلین، وڵاتانى یه‌کیه‌تیى ئورووپا له ژێر ته‌وژمى بیروڕاى گشتى و به نیشانه‌ى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى له کۆمارى ئیسلامى سه‌فیره‌کانى خۆیان له تاران بانگ کرده‌وه و قه‌یرانێکى توندى دیپڵۆماسى که‌وته نێوان ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌وه. به‌ڵام قازانجه بازرگانی‌یه‌کان وایان سه‌پاند که ته‌نیا شه‌ش مانگ دواى ئه‌مه واته له نوامبرى 1997 (خه‌زه‌ڵوه‌رى 1376)دا ئه‌و وڵاتانه په‌یوه‌ندىیه‌کانیان له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى به‌ره به‌ره بگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر دۆخه‌که‌ى جاران و که‌ین و به‌ینى رابردوویان ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدا كه تاران نه له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تیى گه‌ڕانه‌وه‌ى باڵوێزه‌کان له مه‌رجه‌که‌ى خۆی پاشگه‌ز ببۆوه و نه سه‌باره‌ت به رێزدانان بۆ مافى مرۆڤ و ته‌حه‌ممولى موخالیفانیش هیچ به‌ڵێنێکى دابوو یا هیچ نیازپاکی‌یه‌کى به کرده‌وه‌ى نیشان دابوو.
وڵاتانى رۆژئاوا له سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته دژى گه‌لى و زۆرداره‌کاندا، سه‌باره‌ت به وه‌ده‌ستهێنان و پاراستنى قازانجه‌کانیان، که‌م وا هه‌بووه مه‌سه‌له‌ى پێشێل کردنى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن ئه‌وانیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی بڕیارده‌ر به هێند گرتبێ. ئێستاش ده‌بینین كه سه‌باره‌ت به ئێران به سه‌رکۆمار هه‌ڵبژاردنى "میانه‌ڕه‌و"ێک و پێکهاتنى هێندێک ئاڵوگۆڕى رواڵه‌تی‌یان کردۆته بیانووى پاساودانى پێوه‌ندى خۆش کردن له‌گه‌ڵ کۆمارى ئیسلامى و چاویان له‌وه بووه که ئه‌و رێژیمه هه‌روا ساده سیاسه‌تى پێشێل کردنى مافه‌کانى مرۆڤ و دژایه‌تى له‌گه‌ڵ ئاشتى و ئاژاوه نانه‌وه و دنه‌دانى تیرۆریزمى نێونه‌ته‌وه‌یى وه‌لا بنێ. له کاتێکدا ئه‌و رێژیمه هه‌روه‌ک تا ئێستا به کرده‌وه نیشانى داوه هه‌میشه مانه‌وه‌ى خۆى له درێژه‌دانى ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا دیتوه و فه‌لسه‌فه‌ی زاتیی رێژیم هه‌میشه به‌و سیاسه‌تانه‌وه به‌ند بووه.
هه‌رچۆنێک بێ مێژوو نیشانى داوه گه‌لانى ژێرده‌ست و به‌شخوراو پێش هه‌موو شتێک به پشت به‌ستن به خه‌بات و خۆڕاگریى خۆیان ده‌توانن به ئامانجه پیرۆز و ره‌واکانیان بگه‌ن. له‌و رێگایه‌شدا، با زۆر کاره‌ساتى تاڵیان به‌سه‌ر بێ و قوربانیى گه‌وره بده‌ن، سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌وان سه‌رده‌که‌ون و دوژمنان و زه‌وتکه‌رانى ماف و ئازادىیه‌کانیان ناکام و رووڕه‌ش ده‌مێننه‌وه.
ئێمه له شه‌شه‌مین ساڵرۆژى شه‌هید بوونى دوكتور شه‌ڕه‌فکه‌ندیی هه‌میشه زیندوودا وێڕاى ناردنى هه‌زاران سڵاو بۆ گیانى پاکى، په‌یمان له‌گه‌ڵ خۆى و هه‌موو شه‌هیدانى رێى رزگاریى کوردستان نوێ ده‌که‌ینه‌وه که هه‌تا وه‌دیهێنانى ئاواته‌کانیان رێبوارى زۆر به ئیمان و وه‌فادارى رێگاکه‌یان بین.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی كوردستان، خه‌رمانانی 1377
+
نوشته شده در شنبه بیست و پنجم شهریور 1385ساعت 15:15 توسط زیلان
|